ئا:ئازاپرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیاری دورخستنەوەی مەلا شڤان زیندانی بادینان و کاندیدی نەوەی نوێی هەڵوەشاندەوە و مەلا شڤان دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.
دوایی ئەوەی جولانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی تانەی لە بریارەکەی کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دا سەربارەت بە دورخستنەوەی کاندیدەکەیان. ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیاریدا مەلا شڤان زیندانی بادینان و کاندیدی نەوەی نوێ بەشداری هەڵبژاردن بکات.
پێشتر مەلا شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ئەوەی زیندانی بادینان بووە و حکومدراوە، لە کاندید بوون دورخرایەوە، ئەوەش لەسەر سکاڵای وەزیری ناوخۆی هەرێم کە پارتییە نوسراوی بۆ کۆمسیۆن کردبوو.
لەکاتێکدا نەوەی نوێ توانی بریاری دورخستنەوەی مەلا شڤان هەڵبوەشێنێتەوە، ئایا رەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆرانیش دەتوانن بریاری دورخستنەوەی کاندیدەکانیان هەڵبوەشێننەوە.