سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
مەسعود پزیشکیان و دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان

مەسعود پزیشکیان و دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان

ئه‌یلول 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

شیکاری ئازا پرێس

لە دوێنێوە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە عێراقە، دوای رێوڕەسمە فەرمی و دیبلۆماسی و پرۆتۆکۆڵیەکان، هەمانکات ١٤ خاڵیش وەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکراون.

ئەمڕۆ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ یەکەم سەرۆککۆماری ئێران لەماوەی ٣٢ ساڵی حکومەتی خۆجێی کوردی، هاتۆتە هەرێمی کوردستان. یەکەمین وێستگەی دابەزینی کاتژمێر ٧.٣٠ خولەک لە هەولێر بوو، لەگەڵ پێشوازیەکی گەرم و دۆستانە، لە نیوەڕۆوە چوو بەرەو سلێمانی. لە سلێمانیش زیاتر وەک خاوەن ماڵ هەڵسوکەوتی کرد و سەردانەکەی زیاتر دۆستانە بوو، چونکە وەک سەرۆککۆمار چوو بۆ سەر مەزاری ج.تاڵەبانی و لە دەفتەری بیرەوەریەکانیش، یاداشتی خۆی تۆمار کرد.

ئەو هەوڵە دیبلۆماسیەیی م.پزیشکیان وەک یەکەم سەفەری پێی هەڵساوە، تائاستێکی باش دەیەوێ هیوا بەبەخشێتەوە بە دۆستەکانی ئێران، بەتایبەت دوای کوژرانی ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوەیان.

پزیشکیان یەکەم سەرۆککۆماری دراوسێیە، بێت لە بەغدا و لە هەولێر و لە سلێمانی، بەزمانی کوردی پەیام بدا و وەڵامی رۆژنامەنووسان بداتەوە.

یەکەم سەرۆککۆماریشە کە دەچێتە سلێمانی و ئامادەیە وەک حیزبێکیش پێشوازی لێبکەن.

وەک نەریتی دیبلۆماسی هەموو سەرۆکەکان بەبێ بەڵێندان و واژۆ کردنی هیچ پەیمان و یاداشتێک، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت بەرەو بەغدا گەڕایەوە.

وەک سەرۆکێکی شیعەش شارەکانی باشوری عێراقیش بەسەر دەکاتەوە، بەتایبەت بەسڕە شاری بازرگانی، هەروەها نوێژی هەینیش لە نەجەف بکات و سەردانی مەزاری ئیمام عەلی و کەسایەتی عەلی سیستانی و شوێنە پیرۆزەکانیش بکات.

دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان:

وەک چۆن لەماوەی ٣٢ ساڵی رابردوو ئەمڕۆش دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان پارچە بوو.

وەک پێشوازی، هەموو ئەو لایەنانەی لە گەڵ پارتی نێوانیان باشبوو لە پێشوازی ئامادەکرابوون، تا گەیشتە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی و حازم میر تەحسین و حیزبە ئیسلامیە ئیخوانیەکان و تورکمان و ئاشوریەکان.

دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێم وەک یەک تیم دیمەنێکی گونجاو بوو، ئەوەی نەگونجاو بوو، هیچ پەیوەندی بە پرۆتۆکۆڵ و دیبلۆماسیەتی هەرێمەوە نەبوو، ئەویش بەجیا کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی بوو لەگەڵ پزیشکیان.

دەسەڵاتی هەرێم، بەتایبەت بارزانییەکان، لەماوەی ئەو شەش ساڵەی رابردوو، کردوویانە بە نەریتێک. هەر شاندێکی دیبلۆماسی بێتە هەرێم، دەبێ بیبەنە لای مەسعود بارزانی، بەبێ ئەوەی هیچ رۆڵێکی لە دیبلۆماسیەت و پرۆتۆکۆڵی هەرێمی کوردستان هەبێ. دیمەنێکی زۆر ناشارستانی و نا دیموکراتیە، وەک سەرۆک خێڵ و بنەماڵەکان، کوڕێک کەمیوانی دێ پێی خۆشە باوکیشی ببینێ، ئەمە لەدەرەوەی خۆسووکردن و گاڵتە بەخۆ کردن هیچیتر نییە. بۆیە دەبێ بزانرێ ئەوەی م.بارزانی دەیکات لێدانە لە پرستیژی حکومەتی هەرێم. م.بارزانی دەیەوێ بەشاندەکان بڵێ، هێشتا من لە هەرێم دەسەڵاتدارم، ئەگەر من نەبم ئەو منداڵانە ناتوانن بڕیار بدەن، واتا مەسعود خۆی وەک دەوڵەتی قووڵ نیشاندەدات، یان وەک پارتیەکان دەڵێن مەرجەع، بەڵام ئێمە مەرجەع خەڵکیش دەبینین، ئەوەندە خۆیان سوکناکەن!!

دابەش بوونی هەرێم بۆ دوو بەش و دەبێ شاندی میوان کە دێتە هەرێم، بچێتە دوو شار. ئەمەش پارچەبوونێکیترە و زیان بە ئاستی دیبلۆماسیەتی هەرێم دەگەێنێ، لەوەش زیاتر نە سەرۆکی هەرێم و نە سەرۆکی حکومەتی پارتی، یاوەری شاندی میوانناکەن، تاکو سەردانەکەی بۆ سلێمانیش دەکات. واتا بەئاشکرا دوو حکومەتایەتی دەبینرێ کە هیچ پێویست ناکات، واتا دەکرێ سەرۆکی هەرێم کە باڵاترین دەسەڵاتی دیبلۆماسی هەرێمە، یاوەری شاندی میوان بکات تا سەردانەکەی بۆ سلێمانیش تەواو دەکات، واز لەمەش بێنە، وەزیری دەرەوەی عێراقی پارتی، ئەویش تا سلێمانی یاوەری شاندی میوانی نەکرد!!

بچوکترین هەڵسوکەوت و قسە و لێدوان لە کاری دیبلۆماسی، حیسابی بۆ دەکرێ و دەبێتە مژاری کار لەسەر کردن، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەوەیان بۆ خۆیان ئاسایی دەبین و وەک سەرکەوتنیشی بەناو دەکەن. بۆیە سەردانەکان تەنها تەشریفاتی دەمێنن و کاریگەریان حیزبی و بنەماڵەیی و کەسی دەبێ، نەک وەک دەزگا و رێکخراو  و حکومەت.

لەهەرێم چی بە پزیشکیان گوترا:

تائێستا هیچ داواکاریەکمان نەبینی کە لە پزیشکیان کرابێ، لێدوانی سەرۆکی هەرێم تەنها دڵنیایی زیاتردان بوو بە ئێران کە زیاتر سەرکوتی حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکەن، جا نازانرێ دوای ئەم سەردانە چ لە دیموکراتەکان و کۆمەڵەکان دەکەن، واتا لە دوای بێچەکردن و تەڵبەندکردنیان چیتریان بەسەر دێنن؟؟

لەماوەی رابردوو یەک دوو کەسێک بەبیانو و پلانی جیاواز، رادەستی ئێران کرانەوە. ئەوەش دیسان وەک زەمینەسازی بەناوکرا، بۆ هاتنی پزیشکیان. دوای گەڕانەوەی دیسان کەسیتر هەیە رادەستبکرێتەوە یان نا؟؟

نەمانبیست و نەمانبینی هیچ بەرپرسێک بە کۆمێنت و لێدوان و قسەیەک، داواکاری راگرتنی لەسێدارەدانی چالاکوان و خەباتکارانی سیاسی و مەدەنی و دیموکراتی بکات، بەتایبەت کە ئێستا سێ ژنی چالاکوان (پەخشان عەزیزی، شەریفە موحمەدی و وریشە مورادی) مەحکومن بە لەسێدارەدان. لەولاشەوە بە پزیشکیان نەگوترا، ئاغای پزیشکیان ئێمە هەموو داوای ئێوەمان بەجێهێناوە بەزیادەوە، دەئێوەش هەنگاوێک بنێنن بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراسی لە ئێران، تاکو ئێمە وەک کورد لە عێراق و لە ئێران وەک دۆستی راستەقینە پێکەوە بژین.

سەختە ئەوە چاوەڕێ بکەین لە دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان، چونکە دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان دیبلۆماسیەتێکی شەخسی و حیزبی و بنەماڵەی و هەرێمگەریە، نەک نیشتیمانی و نەتەوەیی.  

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

بریاری دورخستنەوەی شڤان سەعید لە هەڵبژاردن هەڵوەشێندرایەوە

بابەتی دواتر

بە کورتی و خێرایی لەسەر ئاغای پزیشکیان و بە کوردی قسەکردنەکەی!

editor

بابەتی دواتر
بە کورتی و خێرایی لەسەر ئاغای پزیشکیان و بە کوردی قسەکردنەکەی!

بە کورتی و خێرایی لەسەر ئاغای پزیشکیان و بە کوردی قسەکردنەکەی!

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?