چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
ئەنقەرە و تاران و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

ئەنقەرە و تاران و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

ئه‌یلول 13, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاد رواندزی

چەند رۆژێکیتر دەچین بەرەو پڕووپاگەندەی هەڵبژاردن، لەوبارەوە وەک هەردەم و هەرکات، ئەوانەی خاوەن میدیای زەبەلاح و ئیمکاناتی زۆر و زەوەندن، دەتوانن نمایشێکی باشی راگەیاندنی بۆخۆیان بکەن. ئەو هێز و لایەنانەش کە دەرفەتی راگەیاندنیان نییە، ئینجا بتوانن لە پەیج و لاپەڕە دژیتاڵیەکان تۆزێک پڕووپاگەندە بۆخۆیان بکەن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی راگەیاندنی نشتیمانی. ئەوەی هەیە راگەیاندنی حیزب و شەخسە.

زۆر لایەن و کەسیش هیوایان وایە بە هەڵبژاردن گۆڕانکاری بکرێ، هیوایەکی جوان و باش و خۆشە! بەڵام دەبێ سەیری پێکهاتەی حیزبی و سیاسی هەرێمی کوردستان بکەین، ئایا ئامادەن بۆ گۆڕانکاری؟ ئامادەن بە رای خەڵک بڕۆن؟ ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانە درانەوە، ئەوکات دەزانین، ئایا بە ڕێگەی هەڵبژاردن، گۆڕانکاری دەکرێ یان تەنها خۆ هیلاک کردن و پارەیەکی زۆر خەرج کردنە، ئەنجام دیسان ئەوانەی دوێنێ بەردەوامن لە دەسەڵات.

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەهەندێک جیاوازی کەم، لەلایەن خێڵ و بنەماڵەوە بەڕێوە دەچێت. لایەنە سیاسیەکانی تری گۆڕەپانەکەش، بەگوێرەی ئەم دەسەڵاتە بەردەوامی بەهەبوونی خۆیان دەدەن، جا ئەوە لە هەرێمی پارتی بێ یان یەکێتی. ئەو هێزەی بەگوێرەی هاوسەنگیەکانی تورکیا و ئێران نەبێ ئەوا بەبیانوێکی زۆر بچوک ناهێڵن لە گۆڕەپانەکەدا مافە سیاسی و دیموکراتیەکانی پیادە بکات. نمونەی هەر دوایمان سەرەڕای بەشدار نەبوونی هەڵبژاردنیش، بەڵام قەدەخەیان خستە سەر سێ لایەنی سیاسی کە لە رابردوو ئەندام پەرلەمانی هەبووە لە پەرلەمانی عێراق و ئەگەر قەدەخەی تورکیا و پارتیش نەبووایە، ئەوا تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ش چەند پەرلەمانتارێکی لە هەرێم دەبوو.

لایەنە ئیسلامیەکان لە هەرێم لە ئەنقەرەو لە تاران قورمیش دەکرێن و بەشێکیشیان زیاتر دەڕۆن تا سعودیە و قەتەریش دەچن. لێدوانەکانی هەرە دوایشیان بینیمان لە دژی داگیرکەر و شەهید بوونی هاوڵاتی و رۆژنامەنووسانی خۆی، فزەی لێوە نایە. بەڵام بۆ بەرژەوەندی داگیرکەر، وەک کەو دەخوێنێ. لەماوەی ٣٢ ساڵی حکومڕانی هەرێمیش، جوڵانەوە ئیسلامیەکان، لە پاشکەوتن و بەرەو دواوە گەڕانەوە زیاتر، هیچ خزمەتێکیان بە بزاڤی گۆڕانکاری و خزمەتی کۆمەڵگە نەکردووە.

ئۆپۆزسیۆنی رادیکاڵ لە هەرێم بە پارتی چارەسەری دەستی پێکرد لە ٢٠٠٥ لە شەقام، بەڵام لە پەرلەمان لە ٢٠٠٩ بزووتنەوەی گۆڕان ئەو نەریتەی داهێنا. لەبەر ئەوەی نەیان هێشت پارتی چارەسەری بچێتە پەرلەمان، بۆیە لە ٢٠١٤ خۆی هەڵوەشاندەوەو بەشداری تەڤگەری ئازادی بوو. بزووتنەوەی گۆڕانیش لە بەر ئەوەی پشوو درێژ نەبوو، بۆیە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٣ بەدواوە بەشداری حکومەتی پارتی بوو. ئەنجام نەیتوانی پرۆسەی گۆڕانکاری لەدەسەڵات ئەنجامبدات، بۆیە لە ئێستا گفتوگۆی ئەوە دەکەن ئایا بەشداری هەڵبژاردن ببن یان نا.

ئەو هێزانەی دواتر هاتوونەتە گۆڕەپانەکە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خاوەن پرۆژەی گۆڕان و وەرچەرخان نییە لە هەرێم و هێشتا روون نییە داوای چی دەکات، وەک پێکهاتە تێکەڵەیەکە لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، بەڵام لەبنەمادا بە هێزی پارەو پەیوەندیە شاراوەکانی سەرۆکەکەی بەڕێوە دەچێ. لە ئێستا تەنها شەڕی هاتو نەهاتی مووچە دەکا و هاوینانیش ئاو دابەش دەکات. وەکوتر نە کادیر و نە ئەندام و نەسەرکردە و نە شرۆڤکار و شیکەرەوەی نییە، هەمووی لە مشتی شاسواردایە.

رەوتی هەڵوێست، دووبارە بوونەوەی گۆڕانە بە هەندێک سیمای تر، واتا پرۆژەیەکی بچوکتر لە گۆڕان، چونکە گۆڕان کەسایەتیە بە ئەزمونەکانی وەک نەوشێروان و ئەندامانی کۆنی مەکتەبی سیاسی و دامەزرێنەری یەکێتی تیابوو، کە زۆریان لە تەڕ و وشکی رۆژگار دابوو. ئەوانەی ئێستا لە رەوتی هەڵوێست کۆبوونەتەوە خاوەن مێژووێکی سیاسی و خەباتی دیموکراتی نیین، دیار نییە هەتا کەی پێکەوە دەمێنەوە؟ ئەگەر رەوتی هەڵوێست دەنگی نەهێنا ئایا ئەم پێکهاتەیە دەتوانێ لەسیاسەت بەردەوامبێ؟ بێگومان سەختە، یان ئەوانەی کاندید و بەناو سەرکردەی ئەم رەوتەن، ئەگەر دەرنەچوون، ئامادەن لەم رێکخراوە سیاسەت بەردەوام بکەن، ئەوەشیان روون نییە. بۆیە تاکە سوار، عەلی حەمە ساڵحە، بەڵام ئەویش لە رابردوو پەرلەمانتار بووە، نەک کەسێکی رێکخراوی و خاوەن پێشینەی سیاسی و تێکۆشانی دیموکراتی نییە.

بەرەی گەل لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی، دووبارە بوونەوەی یەکێتین بەلاوازتر، واتا یەکێتی لەبەر ئەوەی خاوەن مێژوێکی سیاسی و چەکداریە، بۆیە کەموکوڕی و لاوازی و پەیوەندی و پرۆژەکانی دەزانرێن. بەرەی گەل و لاهور شێخ جەنگی، هێشتا خۆی تاقی نەکردۆتەوە کە بەتەنها و لەدەرەوەی یەکێتی سیاسیەکی چۆنە، لە سەردەمی هاوسەرۆکایەتیش سەرکەوتوو نەبوو، چونکە نەیتوانی ئەو دەنگانە بپارێزێ کە ئەندامانی یەکێتی پێیدابوون.

بۆ منی هاوڵاتی کێ چەند دەنگ دێنێ لە هەڵبژاردن ئەمەیان کاری دەنگدەرە، ئەوەی من پێشبینی بۆ دەکەم ئەویش پرۆسەی گۆڕانکاریە لە هەرێمی کوردستان، ئایا بەبێ ئەنقەرە و تاران گۆڕانکاری لە هەرێم دەکرێت، سلڤیەکەی بافل بە دووقۆڵی لەگەڵ پزیشکیان و داوەت کردنی م.بارزانی لەلایەن پزیشکیانەوە بۆ تاران پێشبینیەکەمان نزیک راستی دەکاتەوە. رۆژانەش ١٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ئاسمانی هەرێم دەسوڕێنەوە وادیارە بێ هۆ نییە!!  

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

خودا نەک لە زمانی کوردی، بەڵکوو لە زمانی مێروولەیش تێدەگات

بابەتی دواتر

خاوەن مەدالیایی بارزانی وازهێنانی خۆی لە پارتی راگەیاند

editor

بابەتی دواتر
خاوەن مەدالیایی بارزانی وازهێنانی خۆی لە پارتی راگەیاند

خاوەن مەدالیایی بارزانی وازهێنانی خۆی لە پارتی راگەیاند

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?