ئا:ئازاپرێس
سەید عهبدوڵا کەردزی كه پلهی فهریقی له ریزهكانی پێشمهرگه ههیه و خهڵاتی مهدالیای مهسعود بارزانی وهرگرتوه، لهپهیامێكدا وازهێنانی لهریزهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند و وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم وە سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیم، هۆكارهكهشی بۆ نادادپهروهری و بێ ئومێدی دهگهڕێنێتهوه و دهڵێت، “ئێستا نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم ئەی چۆن دەتوانم بەرگری لە خاک و خەڵک بکەم”.
پەیامی وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلول بە خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنم
سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەک
خوشکان و برایان زۆربەتان دەزانن کە لە شۆڕشی ئەیلول لە تەمەنی ١٦ ساڵی دەستم کردە چەک بۆ ئەوەی بەرگری لە میللەت و خاکم بکەم وە بەو ڕۆحیەتە هینام تا ئەوڕۆ لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشێوە تاقە براکەم شەهید بوو و خۆم ٤ جار بریندار بووم و سەدان هەڤاڵم لە دەستدا، بە گشتی ئەو ڕێگایە پڕ سەختی بوو بەڵام ئەو هەموو دەردە سەری و ماڵ وێرانی و برسیەتی و سەرما و گەرمای ئەو ڕێگایە بە قەد نا دادپەروەری سەردەمی ئێستا بێ ئومێدی نەکردینە.
بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنم ئەمن تەمەنێک خۆم بە پێشمەرگە و بەرگریکاری میللەتەکەم زانیە بەڵام ئێستا کار بگاتە ئەوەی نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم ئەی چۆن دەتوانم بەرگری لە خاک و خەڵک بکەم. زۆربەی هەڤاڵانم دەزانن زیاتر لە ١٥ ساڵە لەبەر ڕێزی خەباتەکەم لە زۆر شت بێ دەنگیم هەڵبژاردیە بەڵام ئیدی گەیشتە ئاستەک بێدەنگی بێڕێزیکردنە بە خەباتی خۆم و ڕێگە خۆشکردنە بۆ زوڵم کردن لە هەموو تێکۆشەرێکی دێرین.
بەم نامە کراوەیە وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم وە سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیم و پێشمەرگەی کوردستانم لە هەمان کاتدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە لێتان دانابڕێم خوای گەورە پشتیوان بێت بە هەمان ڕۆحیەتی ئەوێ ڕۆژێی دێدەوان، بەستی شەرغە، قەرەچوغ و سەفین لە خزمەتتان دا دەبم.