ئازا پرێس
بەرە بەیانی ئەمڕۆ ٧-١١-٢٠٢٤ لە سنووری دهۆک تەرمی ژن و پیاوێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
دەگوترێ ئەو دوو هاوژینە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک کە لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران، تەرمەکەیان دۆزرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە و و پیاوەکە تەمەنیان ٣٠ و ٣٥ ساڵان بووە .
هەر بە پێێ زانیارییەکان کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.
هێشتا سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان و هۆکارەکەی هیچ شتێک لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمەکە رانەگێنراوە.