ئازا پرێس
نەوەی نوێ دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان لەسەر زاری سەرۆکەکەی گوتی ئێمە یان دەبێ تەواوی حکومەتمان لەدەستدابێ یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر کەمی کورسیەکانیان کەناتوانن بەتەنها حکومەت پێکبێنن بۆیە بڕیار وابوو لە ئۆپۆزسیۆنبێ.
دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی بەشاندی جیاواز سەردانی لایەنەکان دەکەن، نەوەی نوێ بڕیارەکەی گۆڕوەو ڕایگەیاند” ئامادەین لەحکومەتدا بین ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ٢٣ وەزارەتەکە بەدەست ئێمەوەبێت.
بەپێی پرۆژەکەی نەوەی نوێ هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت.
نەوەی نوێ دەشڵێن” ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومڕانی و خزمەتکردنی خەڵکە.
نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە” ئامانجمان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردوەی حکومرانی پارتی و یەکێتی لە رابردوو هەبووە.
هێشتا دیارنییە نەوەی نوێ بڕیاری کۆتایەکەی چۆن دەبێ…