لەتیف فاتیح فەرەج
پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە باوکی هەموو حزبەکانی دیکە دەزانێت، جگە لەوەش ئەو خۆی بە شەریک نازانێ لەگەڵ ئەحزابی باشور، ئەو دەڵێ دەبێ ئەوانی تر فرزەند بن، ئەمەی ئەگەر بەوتنیش نەوتبێت، بەکردەوە سەلماندویەتی، پارتی زۆری پێ خۆشە هەمو ئەوانی تر بەیەکتر بڵێن پاشکۆو جانتا هەڵگری پارتی هەر واشی کردوە، خۆی ئەو جۆرە واژانە فڕێدەداتە نێو شەقام ، پارتی لەچینیش دەباتەوە قسەی خودی پارتیە، هەموو کوردێک پارتی بوونێ قەرزارە قسەی خۆیەتی نەک کەسی تر، پارتی خۆیان دەڵێن ئەوانەی کوردستان چین ئێمە حزبی یەکەمی عێراقین، ئەوان بەخۆیان دەڵێن حزبی ملیۆنی، ئێوە چۆن ئەوانە دەخوێننەوە کەیفی خۆتانە، هەرکەس پێی وابێت پارتی دەیکا بەشەریک، ئەوە لە گوێی گادا نووستوە، پارتی ساڵانی زۆر یەکێتی وەک شەریک نیشانداو هیچ نەما پێی نەکات، گۆڕانی گوایە کردە شەریک هەلا هەلای کرد، لەلایەک وەزارەتی دەدایە، لەلایەکی دیکەوە کادیرەکانی دەفریوان، کەدەشی بردن دەیکردنە پلە دەی نێو حزب، نەک سەرکردایەتی و شتی وا، پارتی حزبێکی تایبەتە، لەیەک کاتا ئەبوو چیچۆشی هەیەو فازڵ میرانیش، حەمکۆشی هەیەو عەلی حوسێنیش، کە پێتان وایە بوونە شەریکی لەپێشا کفنی خۆتان حازر بکەن، ئەوەی ئێوە بە ساڵێ دەیگرن، ئەو بە سەعاتێ، زۆر زرنگیشە بۆ لەبیر بردنەوەی ئەو گۆڵانەی لێتانی دەکات، ڕێک ئەو کاتەی دەستی لەملتایە لەناو دەستیا شخاتەی سوتانی بارەگاکەتی پێیە، ئەگەر پێلار دابنەی، سەرۆکی پارلەمانی دایە گۆڕان و بە ئەبوو سەیتەرەیەکیش سەرۆکەکەی گەڕاندەوە بۆ سلێمانی و نەیهێشت بچێتە هەولێر. کەدەبنە شەریکی لای ئەو شەریک نین، حاشیەو ڕەعیەتن، بەلای پارتیشەوە هیچ بنەماڵەو خانەوادەو کەسایەتیەک نیە شان با لەشانی مناڵێکی نێو ماڵباتی بارزانی لەبەردەم ئارین و ڕەوان و بابۆو فڵاندا کێ خۆی پێ مێرە دەبێ دەست لەسەر سنگ بوەستێ، ئەمە هەقیقەتە ئەم سوڵتانیەتە دەستی هەموو ئەوانی تری تیایە لەمامەوە تا دەگاتە ئەوانی تر، هەر ئەوەی پارتی حوکمی ئیعدامی بۆ دەرکردبوو هێنای کردیە شەریک و خودانی ڕیفراندۆم دوایەش حزبەکەی کردە خائین و خۆفرۆش، هێشتاش بڕیاری لەدار دانەکە نەسڕاوەتەوە، ئەمەی بۆ خەڵکی تریش کرد، پارتی تەنها حزبە لەدنیادا ئەگەر خۆی دەستی دوژمن بێنێتە سەر وڵات پیرۆزەو سیاسەتە، خۆ ئەگەر یەکی تر کەمێک پێ لاربکاتەوە خائین و خۆفرۆشە، پارتی مۆنۆپۆڵی ئابوری و میدیایی و کوردایەتی باشوری کردوەو قسەی لەسەروو قسەی هەموو ئەوانی ترەوەیە، کەتۆ لە تەک پلە هەشتی وڵاتێکا دادەنیشی ئەو لەسەری سەرەوەی ئەو وڵاتە کابرای ژمارەیەک دەبینێت، پارتی دە کورسی پارلەمانیش بێنێ بە زەبری جانتاکان دەیکاتە نیوە زاید یەک، بەوەش هەموونی کەوی کردوە، بیەوێ شڵپ و شۆی حزبەکان دەردەکات، بشیەوێ لەبارەگای بارزانی ڕیزیان دەکات، هەمووان لەتەنگانەو شەلی ئەودا دەبنە دارشەقی، کەچی پێیان وایە سیاسەت پرتەو بۆڵەیە. ئەوەی دەیەوێ بچوکبێتەوە زۆر ئاسانە با ئەزبەنی و ئەزقوربان بۆ پارتی بکات، جانتاکەی دەستدەکەوێت، لێ شتی تر زۆر لەدەست ئەدات، من بۆ هەموو ئەوانە هیچ ڕەخنەیەکم لەپارتی نیە، ڕەخنەم لەوانەیە دوای حەوتجار خەڵەتاندن هەر دەبنەوە شەریکی بێ شەرەکات، بۆ ئەوەی لەبرایەتی پارتی و خۆتان بگەن بڕۆن ماڵبەشکردن لەگەڵ برای قانعی شاعیر بخوێننەوە، مرۆڤ دەتوانێ بڵێ پارتی سیاسەت دەکات، ئەوانی تر خەریکی چین